زایەڵە  – کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی ڕاگرتنی هاوئاهەنگییە سەربازییەکانی لە گەڵ ئەو حکومەتە دەرکردووە.

لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلدا هاتووە کە لە پاش وتووێژە تەلەفوونییە مشتوومڕاوییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە، هاوئاهەنگییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تەل ئەبیب ڕاگیراوە.

بڕیارەکەی ترەمپ وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بووە.