زایەڵە-سەرچاوەیەکى بەرپرس رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە دوو مەرج بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى ئەم مانگەى مووچەخۆرانى هەرێم دەدات.
بەرپرسێکى باڵای حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ فشارە ناوخۆیى و دەرەکییەکان دەربارەى گرفتى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم، بڕیاریداوە بە خەرجکردنى مووچە، بەڵام رەزامەندییەکە بە مەرجى رێوشوێنى دارایى و کارگێڕیی دیاریکراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە سایتى (بەغداد لیەوم)ى راگەیاندووە، سودانى دوو مەرجى سەرەکى هەیە بۆ ناردنی مووچە، یەکەمیان ناردنى مووچە بە قەرز دەبێت و لەسەر هەرێم ئەژمار دەکرێت لە دەرەوەى پشکى دیاریکراوى هەرێم لە چوارچێوەى بودجەى گشتی.
هەرچی مەرجى دووەمیشە، پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشە لەنێوان حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى چارەنووسى مووچەى حەوت مانگى داهاتووى ئەمساڵ و، شێوازى چارەسەرکردنى لە چوارچێوەى یاسادا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سودانى لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم واژوو دەکات، وەک هەنگاوێک بۆ رەوانەکردنى بڕە پارەکە بۆ وەزارەتى دارایى هەرێم.
ک