زایەڵە- زیادکردنی ناو لە فۆرمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەستپێدەکاتەوە.

سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر، "لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک دەستپێدەکاتەوە."

 لە 05-03-2023ـەوە گواستنەوەی فۆرمی خۆراک، زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک لە تەواوی هەرێمی کوردستان راگیراوە و هیچ منداڵێک بەشەخۆراکی بۆ تەرخان نەکراوە.

 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی زیادکردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی فۆرمی خۆراکیش دەستپێدەکاتەوە.

 ک