زایەڵە- د،ڕەعد ڕەفعە مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێڕاقەوە بەشێوەی قەرز، پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیە بۆ تەوتینی مووچە. بەداخەوە حزبە سیاسیەکان وپەرلەمانتارەکانی کورد لە عێڕاق وهەرێم بێ خەبەرن لەبڕیاری تەوتین کەلەلایەن دادگای فیدڕاڵی دەرچووە.
نااوبراووتیشی، هەربۆیە زۆرم پێ سەیربوو گوێبیستی ئەو داوایانەبین کە لەلایەن سوودانی ودەسەڵاتدارانی هەرێمەوە دەکرێ سەبارەت بەپێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی قەرز لەلایەن عێڕاقەوە. لەوەش سەیرتر، پەرلەمانتار ولایەنە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بەدەسکەوت لەقەڵەمی دەدەن ورەواجی پێدەدەن وبەدەرچەی دەزانن لەو قەیرانە.
هێمای بەوەشکرد، ئەم کارە،پێچەوانەی بڕیاری یەکەمی دادگای فیدڕاڵیە سەبارەت بەتەوتینی مووچە. بەڵکو دادگا بڕیاریداوە راستەوخۆ تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێ لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە ونابێ بەقەرز لەسەر هەرێم هەژمار بکرێ.
ک