زایەڵە-ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی کۆدەبێتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە ئامانجی سەردانیکردنی تاوتوێی کردنی پرسی مووچە و بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراقە.

ک