زایەڵە – فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی
کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە هاوکاریی دوولایەنەی
ئابووری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێم بە تایبەت
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پارێزگا سنوورییەکانی دوو لایەن، گفتوگۆیان کرد.
فەرامەرز
ئەسەدی کونسوڵی گشتی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان یەکشەممە 1ی حوزهیرانی2025
لە لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دیداری کرد.
لەم دیدارەدا کە لە بینای پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، ئەسەدی و
خۆشناو بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی سەفەری ئەمدواییانەی پارێزگارانی هەرێمی
کوردستان و پارێزگارانی پارێزگا هاوسنوورەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر
پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، هەماهەنگی سنووری و گومرگی،
نەهێشتنی لەمپەرەکان لەبەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریی بۆ پێوەندیی
هەمەلایەنەی ئابووری لە نێوان پارێزگاکانی دوو لایەن، گفتوگۆیان کرد.
هەماهەنگی لەبارەی هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەبردنی شایستەی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (علیه السلام) تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.