زایەڵە-لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بڕیاریدا، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج لە نێوان 7 هەزار و 500 دینار بۆ 8 هەزار و 500 دینار بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی لە نێوان 7 هەزار و 500 دینار بۆ 8 هەزار و 500 دینار بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان لەم مانگەدا کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده 24 کاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.
ک