زایەڵە-كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی هات و هیچ چارەسەرێك بۆ گرفتی موچە پێشكەش نەكراو وەزیری دارایی‌ش بەشداری لە كۆبونەوەكە نەكرد.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى رایگه‌یاندبوو كه له ئه‌گه‌رى بڕینى مووچه به‌دیلیان هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى دارایى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست زایەڵە كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى چوارشممه 4ى 6ى 2025ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت بوو به پرسى مووچه، به‌ڵام ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌كرد.
زایەڵە زانیویه‌تى، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌ندا هیچ پێشنیاز و به‌دیلیل بۆ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نه‌خرایه‌ڕوو.
ک