زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، مامۆستا نیازی هەورامانی مامۆستای ئایینی و نوسەر ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕۆڵی ئیمام خومەینی ،من پێم وایە ئەم پیاوە کەسایەتیەکی ئەوەندە گەورەبوو بەدەست کردن بە شۆڕشەکەی کۆی گشتی گۆڕانکاری تەنها لە ئێران نا، لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆی گشتی ناوچەکە دەستیپێکرد، یەکێکە لەو پیاوانەی کە ئەوەی بەو کرا، پێم وانیە بەهەموو سەرکردەیەک بکرێت.

وتیشی، سەرکردەیەک لەسەر ئاستی زۆر گەورە وە هەموو مەرجەکانی سەرکردەی بوون و بەردی بناغەی شۆڕشێکی دانا چەندین ساڵە ئەو شۆڕشە بەردەوامە، چەندین هەوراز و نشێوی تێپەڕاندووە، بەڵام بەردی بناغەکەی لەبەر ئەوەی شارەزا و ئازا دایناوە، شۆڕشەکە بەردەوامە.

ئەومامۆستا ئاینیە ئەوەشی خستەڕوو، هەر بۆیە ساڵیادی بەرز دەنرخێنین، پێم وایە دەور و کاریگەری ئەو بەردی بناغەیەوە، ئەو دۆستاتیەی خوالێخۆش بوو لەگەڵ خوالێخۆش بوو جەنابی مام جەلال بابەتێکی گرنگە لەسەر ڕۆڵی کورد و ناوچەکە.

ک