زایەڵە-وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێمى کوردستان پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانییەوە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.
پێویستە دەستبەجێ هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو نەوت رادەستی عێراق بکات، کە بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچووە.
رادەستنەکردنی نەوت زیانی دارایی بەرچاو بە عێراق دەگەیەنێت و ناوبانگی عێراق و پابەندبوونە نەوتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە.
بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە دەکەین کە باس لە بەردەوامیی پرۆسەی "بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان" دەکەن بۆ دەرەوەی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە بەرپرسیاری یاسایی تەواو دەزانین. مافی خۆمانە سەرجەم رێکارە یاساییەکان بگرینەبەر.
ک

June 05, 2025