زایەڵە-قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق، نامەنتیقیە كە بەرپرسانی هەرێم  داوای هەمو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک تەسلیم بكەن و داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکەن و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشن.

"باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابونەوەیان".

کێشەی بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە،زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتو نییە.

 رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست وباشوری عێڕاق، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

 ئەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەمو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک تەسلیم بكەن.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی رادەستی بەغداد ناكات. باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابونەوەیان.

ک