زایەڵە-دەستەى گشتیی گومرگى عێراق هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە دەربارەى ئۆتۆمبێلەکانى جۆرى هایبرید و کارەبایى و دووپاتیدەکاتەوە، سەرجەم بڕیارەکانى لێبوردن و بەخشینى رەسمى گومرگیی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تائێستا کارپێکراون.
روونکردنەوەى دەستەکە هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ژمارە 270ى ساڵى 2025 و نوێکردنەوەى بڕ و جۆرى سەرجەم ماددە گومرگییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا روونیشیکردوەتەوە، "دیاریکردنى بەهاى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە (لە بڕیارە نوێیەکەدا) تەنها بۆ مەبەستى گومرگییە، کاریگەرى لەسەر بڕیارى بەخشین لە رەسمى گومرگى نابێت".
بڕیارى وەرنەگرتنى گومرگ لە ئۆتۆمبێلە هایبرید و کارەباییەکان ئامانج لێی هاندانى بەکارهێنانى هۆکارەکانى گواستنەوەى هاوڕێى ژینگەیە لە عێراق، هاوشانى رێنوێنییە جیهانییەکان بۆ کەمکردنەوەى دەردانى کاربۆن.
ک