زایەڵە - بەگوێرەی ئاماری كوشتارگەكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەیەكی كەمتر لە ئاژەڵ كراوە بە قوربانی، هاوكات لە یەكەم ڕۆژی جەژنیش زۆرترین ئاژەڵ لە سلێمانی و كەمترینیش لە دهۆك كراونەتە قوربانی.

هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر، ڕایگەیاند: دوێنێ 248 ئاژەڵی بچووك و 80 سەر ئاژەڵی گەورە لە سەربڕخانەكەمان سەربڕدران بۆ قوربانی

بەگوێرەی ئاماری سەربڕخانەی هەولێر، جەژنی قوربانی رابردوو لە یەكەم رۆژدا 291 سەر ئاژەڵی بچووك و 88 ئاژەڵی گەورە كرابوونە قوربانی.

بەگوێرەی ئاماری سەربڕخانەی سلێمانی، دوێنێ لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا لە سەربڕخانەی سلێمانی نزیكەی 400 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون، كە زۆرینەیان ئاژەڵی بچووك بوون.

ساڵی ڕابردوو لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا لە كوشتارگەی سلێمانی 500 سەر ئاژەڵی بچووك و 70 سەر ئاژەڵی گەورە كراونەتە قوربانی.

دڵنیا فارووق، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری هەڵەبجە ڕایگەیاند:دوێنێ تەنها 98 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووك لە سنووری پارێزگاكەمان سەربڕدران، بەراورد بە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پار، ژمارەكە 50% كەمیكردووە.

سەگڤان حەكیم رەشید، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی دهۆك ڕایگەیاند: دوێنێ لە سەربڕخانەكەمان تەنها 18 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون.

ک