زایەڵە - بەپێی داتاکانی ئه‌نجومه‌نى جيهانى زێڕ، عێراق له ریزبه‌ندى یه‌ده‌گى زێڕ پله‌یه‌ك دابەزیوە و ئێستا 162 تۆن و 700 كلیۆ زێرى هه‌یه.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی داتاکانی ئه‌نجومه‌نى جيهانى زێڕ عێراق پله‌یه‌ك له ریزبه‌ندى زێڕ پاشه‌كشه‌ى كردووه، ئێستا 162 تۆن و 700 كیلۆ زێڕى هه‌یه و ئه‌م بڕه بۆ عێراق 12.9%ى یه‌ده‌گه‌كانى دیکە پێكده‌هێنێت.
ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر عێراق له كۆى 100 وڵات پله‌ى 28 مینى هه‌بوو، كه‌چى ئێسته بۆ پله‌ى 29 دابه‌زیوه. له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش دووى سعودیه و لبنان و جه‌زائیر به پله‌ى چواره‌م دێت.
بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ، ئەمەریکا لە پێشەنگی لیستەکەدایە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕە لە جیهاندا کە بڕەکەی 8.133.000 تۆنە، لەدوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی 3.351.000 تۆن، دواتر ئیتاڵیا بە 2,451,000 تۆن.
ک