زایەڵە-پارێزگای بەسرە دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکران، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان لە پارێزگای بەسرە گەیشتە حەوت حاڵەت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەو دوو حاڵەتە نوێیە لە گەڕەکی ئەلجیهاد و ئەلحەیانیە تۆمارکراون.
لەگەڵ ئەم دوو حاڵەتە، کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ١٠٩ حاڵەت بەرزبووەتەوە کە لە نێویاندا ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەن.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد پابەندی ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، جەختی لەوە کردەوە کە نەخۆشییەکە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە و تا ئێستا ڤاکسین و چارەسەری کاریگەر بۆی نییە، بەڵام دەستنیشانکردنی پێشوەختە و پابەندبوون بە ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زیاد دەکات.
ک