زایەڵە  - حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کاری عێراق "ئەو خێزانانەی لە تۆڕی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، بیمەی تەندروستییان بە خۆڕایی پێدەدرێت؛ مانگانەش بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی، سەبەتەی خۆراکیان پێدەدەین."

 "ئەو گەنجانەی لە تۆڕی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە، بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتەکان دایاندەمەزرێنین. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 51 هەزار گەنجمان بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، پەروەردە و داد دامەزراندووە."

"ئەو کەسانەش دەیانەوێت خۆیان ببنە خاوەنکار، قەرزی درێژخایەنمان بە بڕی 20 بۆ 50 ملیۆن دینار بۆ دیاری کردوون، کە دوای ئەوەی بوونە خاوەنکاری خۆیان، مووچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیان دەبڕین."

 "ئێستا بە هاوئاهەنگی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، بانکی پەرەپێدانی ئەڵمانی و کۆمپانیای عێراقی بۆ گەرەنتی، کار بۆ پڕۆژەیەکی نوێ دەکەین بۆ پێدانی قەرزی 350 ملیۆنیی درێژخایەن بەو کەسانەی خواست و بیرۆکەی کار و داهێنانیان هەیە، بەبێ ئەوەی پێویست بە کەفیلی فەرمانبەری حکومی بکات."

ک