زایەڵە - بەغدا ساڵی ڕابردوو تەنها ۷ لەسەدی بودجەی عێراقی بۆ هەرێم ناردووە .
حکومەتی عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوو تەنیا ٧ لە سەدی بودجەی عێراقی بۆ هەرێم ناردووەو لە ١٩ تریلیۆن دیناری پشکی هەرێم تەنها ۱۰ تریلیۆن و ٤٥۳ ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە.
تێکڕای خەرجی عێراق لەساڵی ڕابردوو ۱٥۰ تریلیۆن و ٥۲۷ ملیار دینار بووە. کە ۱۲٥ تریلیۆن و ۲۱٤ ملیار دیناری بودجەی بەکاربردن بووە و ۲٥ تریلیۆن و ۳۱۳ ملیار دیناری بودجەی وەبەرهێنان بووە.
لە ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق، ۱۰ تریلیۆن و ٤٥۳ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە کە دەکاتە ۷ لەسەدی کۆی بودجە لە کاتێکدا پشکی هەرێم لە بودجە بە ۱۲.٦۷ لەسەد دیاری کراوەو دەبوایە زیاتر لە ۱۹ تریلیۆن دینار بۆ هەرێم بنێردرایە.
بەغدا بۆ مووچە مانگانە تێکڕا ۹٤٤ ملیار دیناری لە ساڵی ڕابردوو ناردووە بۆ هەرێم جگە لە مانگی ۱۲ کە تەنها ٤۰۰ ملیار دیناری ناردووە.
لەساڵی ڕابردوو عێراق گەورەترین بودجەی بەکاربردنی هەبووە و تێکڕای داهاتی عێراق لەچاو خەرجی نزیکەی ۱۰ تریلیۆن کورتهێنانی هەبووە.
ک