زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نەوزادی موهەندیس چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، هەموو کوردێک حەز بەئازادی و بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد دەکات،حەز بەئازادی و دیموکراتی و یەکسانی و خۆشگوزەرایش دەکات لە واتی خۆیدا،ئەم کارانەش بەحوکمڕانیەکی باش و شەفاف و دوور لەگەندەڵی و تاکڕەوی و قۆرخکاری دەبێت.
وتیشی، گەر دەمانەوێت جیاببینەوە لەعێراق،گەرەکە ژێرخانێکی ئابوری بەهێز و پەیوەندی و پشتیوانیەکی پتەوی هەرێمی و نێودەوڵەتیمان هەبێت، گەر نا دەبێە لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوین.
ئەوچاودێرە سیاسیە ئەوەشی خستەڕوو، گەر دەشمانەوێت پارێزگاری لە کەڕامەت و ئیڕادە و کوردایتیمان بکەین ئەوا دەبێت بتوانین خۆمان بژێنین و پاشەکەوتی زۆرمان هەبێت،نەک بەبڕیارێکی سەرپێیی و لەتوڕەبونەوە چارەنوسی میلەتەکەمان بخەینە مەترسیەوە.
هێمای بەوەشکرد، ئەوەش بەکۆکردنەوەی داهاتەکان دەبێت دوور لەگەندەڵی و بە شەفافانە،نەک بەسەپاندنی باج و سەرانەی نایاسایی و زۆر، دۆخەکە و قۆناغەکە پێویستی بەحیکمەتی زیاتر و دووربینی و یەکڕیزی کورد هەیە ،نەک وەک ئێستا وسەردەمی ڕیفراندۆمەکە لەیەکترازاو و دڕدۆنگین.
ک