زایەڵە-قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ پلانی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز بەسەرکەوتویی جێبەجێ کردوە و سوپاسی تەواوی لیژنە هاوبەشەکان، ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکات و ئاشکراشی دەکات؛ سەرجەم دەستگیرکراوەکانیش ئازاد دەکرێن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ئامانج لە دانانی پلان بۆ رۆژانی جەژن و جێبەجێکردنی لەلایەن ئاسایش و هێزەئەمنییەکانی دیکە و تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پاراستنی ئەمنییەت و تەندروستی هاوڵاتیانە، بەسوپاسەوە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ توانیویانە بەسەرکەوتویی پلانەکە جێبەجێ بکەن.
وتیشی: لە چوار رۆژەی جەژنی قورباندا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام بون لە ئەرکەکانیان و سەردانی تەواوی ئەوشوێنانەیان کردوە کە میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش رویان لێکردوە، ئەمە جگەلەئەوەی بەهاوبەشی تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس هێزە ئەمنییەکانی دیکە تارادەیەکی زۆر رێگرییان لەسەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و شەقامەکان کردوە.
هەروەها، ژمارەیەک لە ئەو سەرپێچیکارانەی کە کڕین و فرۆشتنیان بەئاژەڵەوە لەشوێنی نەشیاو و نەگونجاوەدا کردوە دەستگیرکراون، کەمەبەست لەدەستگیرکردنەکەیان نەفرۆشتنی ئاژەڵی ناساغ بوە بەئەو کەسانەی قوربانی دەکەن، وتیشی: سەرجەمیان ئازاد دەکرێن.
قائیمقامی سلێمانی، جارێکی دیکە سوپاسی تەواوی لیژنەکانی قائیمقامیەت، هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە دەکات کە لەرۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا بەئەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردوە.
ک