زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەستیپێکرد.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پشتگیری جوتیاران دەکات و ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێم دەستیپێکرد".
ئاماژەی بەوەشدا، "لە دوو رۆژی داهاتووشدا لە سایلۆی هەولێروەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم وتی، "داوا لە جوتیاران دەکەین پابەندی ئەو رێنماییانە بن کاتێک گەنمەکانیان دەهێنن بۆ سایلۆکان".
ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان لە گەنم 400 هەزار تۆنە و هەر تۆنێکیش بە 800 تا 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ک