زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند،پاساوی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ نەناردنی موچە، شکستی هەرێمه‌ لە گەیاندنی داهاتی ناوخۆ، بەڵام لەم مانگەدا لیستی موچەمان ناردوداهاتەکانمان لەکاتی خۆیداڕادەستکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌غدا داهاتی ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی، هاوڵاتیانی بێتاوان باجی نەبونی تەرخانکردنی دارایی بۆ موچه‌ ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌شی نەناردنی خشتەی بودجەیە بۆ په‌رله‌مانی عێراق، دوای ڕاگرتنی پشكی كوردیش فشارێکی بەرچاو هەیە لەلایەن نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان لەسەر حکومەت و لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی دارایی له‌سه‌ر هێڵین بۆ گەڕاندنەوەی پشكی هه‌رێم".

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیكرده‌وه‌، "هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ قه‌رزكردن له‌ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران تا كێشه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە موچەدا نییە و هەروەها ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان هەردو حکومەتدا هەیە بۆ پەسەندکردنی بە درێژایی ساڵی ئێستا.

ک