زایەڵە ــــ لە دوایین یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر کۆریای باکووردا بەدەستهێنا کە بە 10 یاریزان یاریی دەکرد.

 هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە لە یاریگای ئازادی تاران ڕووبەڕووی کۆریای باکوور بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی ئێران کۆتایی پێهات لەو یارییەدا "قەلعەنۆیی" گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا کرد و حوسێن حوسێنی گۆڵپارێزی یانەی ئیستقلال جێگەی بەیرانڤەندی گرتەوە دوو یاریزانی گەنج "ڕەزاقنیا" و "ئاریا یوسفی" لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوون. بەم بردنەوەیە، هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران 22 خاڵی کۆکردەوە و لە پێشەوەی ڕیزبەندی گروپەکاندایە. ئامادەبوونی یاریزانەکانی ئێران بۆ مۆندیال، لە دوو یاری پێش ئێستا مسۆگەر کرابوو.

کۆریای باکوور بە سێ خاڵ و بێ بردنەوە لە دواوەی ریزبەندی مایەوە. لەم گرووپەدا، هەڵبژاردەکانی ئێران و ئۆزبه کستان ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال.