زایەڵە ـــ دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە ئیتاڵیا وەڵامی "کریستیان چیڤۆ" بۆ داواکەی تارێمی بۆ مانەوە لە ئینتەر بڵاوکردەوە.
لەکاتێکدا مێهدی تاریمی بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە لە ئینتەر دەربڕیوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی "ئیل جیۆرنۆی" ئیتالی وەڵامی نەرێنی کریستیان چیڤۆی ڕاهێنەری بەرامبەر هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران بڵاوکردووەتەوە. تاریمی لە 38 یاریدا 3 گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمارکردووە کە 80٪ی ئەو یارییانە وەک یاریزانێکی یەدەگ بووە. داهاتووی تاریمی لەگەڵ ئینتەر لە مانگی ڕابردووەوە بووە بە یەکێک لە هەواڵە وەرزشییە گرنگەکانی ئێران و زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیتاڵیا کە باس لە ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکەن لە هاویندا. تاریمی دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوو به رامبەر کۆریای باکوور ڕایگەیاند که بۆندی لەگەڵ ئینتەر هەیە و دەیەوێت له ڕیزی یانەکەدا بمێنێتەوە.
ماڵپەڕێکی ئیتاڵی نووسیویەتی چیڤۆی ڕاهێنەری نوێی ئینتەر دەیەوێت داوا لە مێهدی تارێمی بکات تیپەکە جێبهێڵێت بۆ ئەوەی بۆشایی بڕەخسێنێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیتاڵیا، چیڤۆ بەنیازە "بانی" و "هۆیلوند" بهێنێت بۆ بەهێزکردنی هێرشی ئینتەر شانبەشانی "مارتینێز" و "تورام".