زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە خشتهی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمانی عێراق، دوای ئهوهی لهلایهن ئهنجومهنی وهزیرانی عێراقهوه تهواوكرا.
وتیشی، پەرلەمان ئامادەیە هەر کە خشتهی بودجه بە فەرمی گەیشت دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی خێرای.
ڕونیشیکردەوە، لیژنەی دارایی پێشبینی ناکات له دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی دورودرێژ یان قوڵ ههبێت لەسەر خشتەکانی بودجەی نوێ،بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی تیادا ناكرێت بە بەراورد بە بودجەی ساڵی ڕابردو، کە لە ماوەی سێ ساڵدابەبێ،هەموارکردنەوەی بەرچاو پەسەندکرا.
هێمای بەوەشکرد، ئەگەر هەندێک هەموارکردنەوەی بچوکیش لە ڕەشنوسی بودجەدا هەبێت، ڕەوتی باو ئەوەیە کە یاساکە دەربکرێت وەک ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە خراوەتەڕو، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری پڕۆسەی دارایی و ئابوری ودورکەوتنەوە لە هەر دواکەوتنێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدای حکومەت وپێداویستییەکانی هاوڵاتیان هەبێت.
ک

June 11, 2025