زایەڵە - بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشەکە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە، کە ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە ناوی 'ئاوارە ناسیح' بووە، دوو ساڵ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێل خۆی لە کوڕێکی بکوژەکە داوە و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەگەرچی ئاوارە بەهۆی ئەو روداوەوە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کراوە و لە لایەنی کۆمەڵایەتیشەوە خێزانەکە کۆتاییان بە کێشەکە هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ باوکی کوژراوەکەوە بە شەش گوللـە ئاوارەی کوشتووە.
ک