زایەڵە - جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئێمە زانیاریمان هەیە كە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، هاوكات نزیكەی 30 دەروازەی سنوری هەن و زۆر داهاتی دیكەش هەن كە نازاندرێت بۆ كوێ دەڕۆن، جەختیش دەكاتەوە نەوت و غازی هەرێم نابێت تەنها بۆ هەرێم بێت.
عەدنان جابری جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، جگە لەوەش هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاد لە 30 دەروزاەی سنورییە كە تەنها نزیكەی شەش دەروازەیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ناسێندراون ئەوانی دیكە نازاندرێت چییان لێوە هەناردە و هاوردە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە داهاتی نەوت و دەروازە سنورییەكان، داهاتی ناوخۆیی لە گومرگ و باج و هاوكات بەرهەمی غاز و پێكهاتەكانی هەن هەروەها كرێی كارەبا و ئاو دەیان جۆری دیكەی داهات هەن لەهەرێمی كوردستان ئێمە قەبارەیان نازانین ئەوەش بەهۆی ناڕوونی لە چۆنییەتی مامەڵەكردن لە گەڵ ئەو داهاتانەدایە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەدەستوردا ماف بە هەرێمی كوردستان دراوە كە شایستە داراییەكانی خۆی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ وەربگرێت، بەلام ئێمە قسەمان لەسەر داهاتە فیدراڵییەكانە لە نەوت و لەغاز و داهاتی خاڵە سنورییەكان، گرفتەكە لەوەدایە هەرێمی كوردستان ئەو داهاتانە بەتەنها بەداهاتی خۆی دەزانێت، ناكرێت داهاتی نەوتی بەسرە تەنها بۆ پارێزگای بەسرە بێت بەوجۆرەش ناكرێت داهاتی نەوت و غازی هەرێم تەنها بۆخۆی بێت.
ک