زایەڵە ـــ پڕۆژەی گەورەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ مۆندیالی یانەکان لە سەرەتاوە تووشی بنبەست بوو، تەنانەت بە یارمەتی هەڵگری 8 نازناوی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەتلێتیک لە ئینگلتەرا، پڕۆژەی پڕخەرج و گرانبەهای سەرۆکی فیفا و ترەمپ بۆ ڕاکێشانی بینەران بۆ مۆندیالی یانەکان لە سەرەتاوە تووشی بنبەست بووە، چونکە بینەران ئامادە نین 10٪ لە پسوولەی یارییەکان بکڕن بەهۆی گرانی نرخەکانەوە.
ئەنجامدانی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان بە یاریگای بەتاڵ لە ئەمریکا وەک ئەوە وایە دێربی تاران لەنێوان ئیستقلال و پێرسیپۆلیس بەبێ هیچ بینەرێک ئەنجام بدرێت. پێشتر ترەمپ بەرنامەیەکی گەورەی ڕیکلامی پێشکەش کرد کە تیایدا جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەشداری تێدا کرابوو و بانگەشەی ئەوەی کرد کە گەورەترین و نایابترین پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان بە بەشداری 32 هەڵبژاردە بەڕێوە دەبات. سەرەڕای ئەوەش، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ملیارێک خەڵاتی بۆ تیپە بەشداربووەکان تەرخان کرد و پێشبینی داهاتی 20 ملیار دۆلاری کرد.
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی دەڵێت شۆکێکی گەورە بۆ ئەمریکا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی کەمی ئامادەبوونی بینەرانەوە وای لێکردووە هەڵمەتی "تەنها 4 دۆلار بۆ بینینی مێسی" دەستپێبکەن بۆ پڕکردنەوەی یاریگاکان. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The Athletic، نرخی بلیتەکانی یاری کردنەوەی موندیالی یانەکانی نێوان ئینتەر میامی و ئەهلی میسری سەرەتا بە 350 دۆلار بوو، بەڵام کەمی ئامادەبووان وایکرد نرخی بلیتەکان بە رێژەی 84٪ دابەزێنن.