زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت بە بەشداری ٦ ئەندامی چالاکی گرووپ گوڵگەشتێکی دوو ڕۆژەی ساز دا بۆ دەڤەری برادۆست و چەن شوێنێکی ئەو دەڤەرە.  

سالم عزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەواای پایتەخت: بە بەشداری ٦ ئەندام  لە گروپی شاخەوانی پایتەخت لە ڕۆژانی دووشەم و سێ شەم  ڕوومان کردە دەڤەری برادۆست و چەند شوێنێکی ئەو دەڤەرە جوانەمان بە سەر کردەوە ئەوانیش بریتی بوون لە شوێنەکانی، کێلەشین، مێرگەمیر،مێرگەدوکان، کانی خوماری، بێرمی دینداران. 

سالم عزیز وتی: گەشتەکەمان بە گشتی دوو ڕۆژ و شەوێکی خایاند، چادرگەمان لە ناو سەوزایی و لێواری مێرگە دڵڕفێنەکان هەڵدا، چەند کاتێکی خۆشمان بە سەر برد، بە ناو گوڵ و گوڵزار و تاڤگە پڕ لە جولەکان گەڕاین و لە دیمەنە جوانەکانی سروشتی نیشتمان تێر نەبووین کە کاتی گەڕانەوەمان هات،  بۆیە بارگەمان تێکنا و لە قوڵایی دونیای خەیاڵی سروشت  بەرەو شار گەڕاینەوە.