زایەڵە - یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی کارکردن و سواڵکردنی منداڵان لە شەقام و ترافیکەکان."

 کارکردنی منداڵان لە شەقامەکان لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە و بەشێکی زۆری ئەو منداڵانە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن."

 هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەکەین، توێژەرەکانیان دەنێرن بۆ سەردانی خێزانی ئەو منداڵانە و ئاگاداریان دەکەنەوە کە بە هەر هۆکارێک بێت، نابێت منداڵەکانیان کار بکەن.

لەمڕۆوە دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان رێگە نادرێ منداڵان لە شەقامەکان سواڵ و کاربکەن.

ک