زایەڵە - بەدر بوسەعیدیم، وەزیری دەرەوەی عومان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 15ی حوزەیران، خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند، گەڕی شەشەمی دانوستانەکە،، رۆژی یەکشەممەیە، 15ـی مانگ، لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت.

لای خۆشیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکشەممەی داهاتوو، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران کۆدەبنەوە.

بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکانی لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە قسەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، "بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوەیە بۆسەر هاوڵاتیان و دیپلۆماتکارەکانیان". 

هەرچەندە ئاماژەکان باش دەرناکەون و گومان دەکرێت ئەو دوو وڵاتە بگەنە رێککەوتن، میدیای ئەمریکاش هەواڵی جۆراوجۆر لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتەکەی و ئێران بڵاودەکەنەوە؛ و "هەندێکیان پێیان وایە دانوستانەکانی ئەو دوو لایەنە گەیشتوونەتە بنبەست" بەڵام هێشتا هەندێک دەڵێن "یەکشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانووستانەکان بەڕێوە دەچن و دەرگای گفتوگۆ بەتەواوی دانەخراوە.

ک