زایەڵە - ژنەحاجییەكی خەڵكی ناوچەی خەلیفانی ئیدارەی سۆران لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی مەدینە منداڵێكی لەدایك بوو، ئەوەش دوای ئەوەی ڕێوڕەسمەكانی فەریزەی حەجی تەواوكردووە.
یوسف چۆمانی، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆران ڕایگەیاند: ئەو ژنە خەڵكی ناوچەی خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سۆرانە و لە نەخۆشخانەیەكی شاری مەدینە منداڵەكەی لە دایك بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە یەكەم منداڵی كوردە كە ئەمساڵ لە وڵاتی سعودیە لە دایك دەبێت، منداڵەكەش ناونراوە (محەمەد) و لە ئێستادا تەندروستی منداڵەكە و دایكەكەشی باشە، هاوكات سەردانی ئەو ژنەیان كردووە و لە نزیكەوە بینیویانە و تەواوی كارئاسانی و خرمەتگوزاریان بۆ دابین كردوون.
بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆران ئەوەی خستووەتەڕوو، منداڵەكە پێویستی بەوەیە كە پاسەپۆرتی كاتی بۆ دروست بكرێت و بۆ ئەمەش چەند رۆژێكمان پێویستە.