زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا 5 رۆژی دیکە تۆمار و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژبکرێتەوە کە ئەمڕۆ وادەکەی کۆتایی دەهات و بەم شێوەیە تاوەکو 20ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
لە 25 ئاداری ئەم ساڵەوە، تۆمار و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکرد، گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ یەک ملیۆن و 909 هەزار و 510 کەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 223 و هەزار و 319 کەس.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت.
ک

June 12, 2025