زایەڵە - لەلایەن ڕێبەری باڵا و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەستنیشان کران.

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە: دوای شەهیدووبی محەمەد باقری، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، حەبیبوڵڵا سەیاری وەک سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستنیشان کرد

هەروەها بەفەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەحمەد وحیدی وەک فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەبری حسێن سەلامی دیاری کرا.