زایەڵە- وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەت، بەشی دووەمی پارەی جوتیارانی بۆ ساڵی 2025، بە بڕی 500 ملیار دینار خەرجكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تێیدا هاتووە، لەسەر رەزامەندیی سەرۆكی حكومەت و رێنماییەكانی وەزیری دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ژمێریاریی وەزارەت، دەستیكرد بە خەرجكردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ بەشی دووەمی پارەی جوتیاران، بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم رێوشوێنە لەچوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی نەختینەی دارایی كە سەقامگیریی دۆخی جوتیاران مسۆگەردەكات و هانیان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی بەروبوومەكانیان".

دەشڵێت، "ئەو بڕە پارەیە، لە بنەڕەتدا لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاریكراوە خەرجدەكرێت كە دڵنیاین لەوەی راستەوخۆ دەدرێتە دەستی جوتیاران بەبێ دواكەوتن و ستافی وەزارەت بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە چاودێریكردنی رێكارەكانی خەرجكردن".

ک