زایەڵە ـــ  ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کاردانەوەیان بەرامبەر دەستدرێژییە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی داگیرکەر بۆ سەر وڵاتی ئێران هەبوو.

بە هۆی هێرشی هۆڤانەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر خاکی کوماری ئیسلامی ئێران کە بوو بە هۆی شەهیدبوونی چەن زانایەکی ئەتۆمی و کۆمەڵێک فەرماندەی پلەبەرزی ئێرانی و هەروەها خەڵکی سڤیل، هەندێ لە ئەندامانی ئێستا و پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران کاردانەوەیان پیشان داوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نووسیویەتی: ئێمە بە هەموو بوونمانەوە لە پاڵ گەلی مەزنی ئێران و هێزە چەکدارە قارەمانەکانی ئێرانی وەستاوین و پیرۆزبایی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و گەلی شەرەفمەندی ئێران دەکەین بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە بێتاوان و سەربەرزەکان و زانایانی ئەتۆمی ئێرانی ئازیز.

منداڵانی گەلی ئێران، لە هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێ بە شانازییەوە ئاڵای ئێران لە گۆڕەپانی وەرزشدا بەرز دەکەنەوە و بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی شەهیدان بۆ ساتێکیش لە گەڕان بەدوای کەرامەت و هێزی ئێرانی ئازیزدا سڵ ناکەنەوە.