زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئێران له دووەم یاریی له خولی نەتەوەکاندا به ئاکامی 3 ــ 2 یارییەکەی بەرانبەر ئەمریکا دۆڕا و لەو یارییەدا یەک خاڵی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئێران لە دووەم یاری خۆی لە پاڵاوتنەکانی خولی نەتەوەکانی 2025 لە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی ڕۆژی هەینی 23ی حوزەیران لە هۆڵی ماراکانا لە ڕیۆ دی جانیرۆ ڕووبەڕووی ئەمریکا بووەوە. 

پیاوانی تۆپی بالەی ئێران لەم یارییە سێ کۆمەڵەدا،  بەرامبەر ئەمریکا بە ئاکامی 2 ـــ 3 دۆڕان. 

ئەمریکا کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی 25-19 و 25-21 دۆڕاند، بەڵام سێ کۆمەڵەی داهاتووی بردەوە بە ئەنجامی 25-21، 25-23 و 17-15.

ئەم کێبەرکێیە بیست و سێهەمین  ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڵبژاردەکانی تۆپی بالەی ئێران و ئەمریکا بوو کە هەڵبژاردەی تۆپی بالەی پیاوانی ئێران حەوت بردنەوەی تۆمارکرد و ئەمریکییەکان 16 یارییان بردەوە.

 هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئێران له سێیەم یارییدا، ڕۆژی شەممه 14ی حوزەیران کاتژمێر 3:30 ی به یانی ڕووبەرووی سلۆنی دەبێتەوە.