زایەڵە ــ پاڵەوانی کێشهەڵگری ئاسیا، ورزشوانی ئێرانی؛ پێکەوە و دەست لە نێو دەست ڕژێمی زایۆنی دەبەزێنین و شانازی خۆمان دەپارێزین.
عەلی عەلیپور پاڵەوانی کێشهەڵگری ئاسیا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران لە دوای هێرشە تاوانکارانەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهیدبوونی چەندین زانا و فەرماندە و خەڵکی سڤیلی ئێران ڕایگەیاند؛ ئەم تاوانەی ڕژێمی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە ئیدانە دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیان دەکەم کە بەرەکەتی شەهیدبوونیان بەدەستهێناوە و هاوبەشی خەمیانم.
پاڵەوانی کێشهەڵگری ئێران جەختیشی کردەوە؛ بە هیوای خوا هەموومان پێکەوە و دەست لەنێو دەست ڕژێمی زایۆن دەبەزێنین و شانازی خۆمان دەپارێزین.