زایەڵە ـــ  میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە ڕێکخراوەی توێژینەوەی "وایزمەن" لە تەلئەبیب کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی ئێران و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئەلجەزیرە لەسەر زاری میدیاکانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکەی ئێران ژمارەیەک کەس لە بینای ئەم ڕێکخراوەیەدا گیریان خواردووە.

ڕێکخراوەی "وایزمەن" یەکێکە لە دامەزراوەکانی توێژینەوەی زانستی حکومی ئیسرائیلە کە لە بواری فیزیا، کیمیا و زانستی نوێ، بە فراوانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی بەکاردەهێنرێت. 

ئەم سەنتەرە توێژینەوەیە لەلایەن "حییم وایزمەن"، یەکەم سەرۆکی ڕژێمی زایۆنییەوە دامەزرا.