زایەڵە ـــ هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو شەپۆلی هێرشی جیاوازدا، ناوچەیەکی بەربڵاو لە ناوچەداگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج.

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو شەپۆلی جیاوازدا ناوچەیەکی بەربڵاوی لە ناوچەداگیرکراوەکانی کردۆتە ئامانج و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانی یەمەن موشکیان ئاراستەی ناوچەداگیرکراوەکان کردووە.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە لەو دوو هێرشەدا چەند شارێکی ئیسرائیل  بووەتە ئامانج، لەوانە: حەیفا پایتەختی تەلئەبیب، ئۆرشەلیم، شاری بەندەری عەکا، ئیلات، تەبرییە، جەلیل، کریات، شمونە و تەمرا.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیاکانی ئیسرائیل، لە شاری تەلئەبیبی گەورە، ناوچەکانی "بت یام" و "ڕخووت" لە باشووری تەلئەبیب و "نتایا" و "هێرتزلیا" لە باکوری تەلئەبیب و هەروەها ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی "بن گوریۆن" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب لەو شوێنانەن کە لە لایەن مووشەک و درۆنی ئێرانییەوە کراونەتە ئامانج.