زایەڵە - ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێکدا بۆ گەلی ئێران دەڵێت،" ئیسڕائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و دەستپێشخەربوو لە ڕژانی خوێنی ئەفسەرانی خاکپارێزێ وڵات و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتەکەمان ".
ئایەتوڵڵا خامنەیی دەشڵێت،" ئێمە لە خوێنی شەهیدانمان خۆشنابین و بەهێزەوە ڕوبەڕویان دەبینەوەو ژیان لە زایۆنییەکان تاڵ دەکەین ".
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لەپەیامەکەیدا وتیشی،" ئەوان دەستیان وەشاند و جەنگیان دەستپێکرد و نابێ بە سەلامەتی لێی دەربچن، ئەمڕۆ کە هەموو لایەنە سیاسییەکان و میللەتەکەشمان پشتیوانی ئێمەو هێزە چەکدارەکانی وڵاتمانن، بەهێزەوە ڕوبەڕوی ئیسرائیل و دەستدرێژییەکانی دەبینەوە و سڵ لەهیچ شتێک ناکەینەوە "