زایەڵە - بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بێت لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 204 کەس کوژراو و برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025, ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بێت لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب و حەیفا 204 کەس کوژراون و برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران بە چڕی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر ناوچەکانی حەیفا و تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل.