زایەڵە - فوئاد تەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ ئامریکا تیشکی سەوزی بۆ ئیسرائیل  هەڵکرد بۆ لێدانی لە ئێران و هەندێکیش پێیان وایە کە ئەمریکا خۆی یەکەم لێدانی لە ئێران داوە لە رێگای فرۆکەی شەبەح.

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، فوئاد تەها ڕۆژنامەنوسی دیار لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی  گشتی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان  لە پێش هەموشیان سعودیا کەوتونەتە  ژێر کاریگەری و هەژمونی بەرژەوەندی ئەمەریکا و نا راستەوخۆ ئیسرائیل، ئەوە لەلایەک، لەلایەکی تر ئەو ململانێ  مەزهەبیەی کە لە دێر زەمانەوە  هەیە و دژایەتی عەرەب بە سەرکردایەتی سعودیا لە دژی ئێران هەموو هۆکارن بۆ ئەوەی عەرەب و ئیسلامیەکان پشتیوانی ئێران نەکەن، هەروەها ئەو ڕێکەوتنەی کە ئەمریکا لە ناوچەکە ڕێبەرایەتی دەکا کە بەئیبراهیمی ناوی دێ هۆکارن کە عەرەب ئیسلامیەکان یان بێدەنگ بن و هەڵوێستیان نەبێ یان جارجارەش دژی ئیران لێدوان بدەن.

سەبارەت بە  پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل  وتی: هیچ کات ئەمریکا ئەوەی نەشادرۆتەوە کە دژی ئێرانە و پشتیوانی ئیسرائیل دەکا هەردوکیشیان هاوڕانە  لەسەر ئەوەی کە دەبێ بەهەر جۆرێ بێ دەبێ ڕێگری لە ئێران بکرێت کە نەبێتە خاوەن چەکی  ئەتۆمی چونکە بە هەرەشە بۆ سەر خۆیانن دەزانن .

وتیشی، دیار بو کە هەوڵە دبلۆماسیەکان لە میانەی دانووسانەکان  ئەنجامی نەبوو بۆیە ئامریکا تیشکی سەوزی بۆ ئیسرائیل  هەڵکرد بۆ لێدانی لە ئێران و هەندێکیش پێیان وایە کە ئەمریکا خۆی یەکەم لێدانی لە ئێران داوە لە رێگای فرۆکەی شەبەح، ئەوانەی ئەو ڕایەیان هەیە پشتیان  بەوە بەستوە کە لێدانی   ئێران  راستەوخۆ دوای لێدوانەکەی ترامپ هات و لەو کاتەشدا فرۆکەی شەبەح لەسەر ئاسمانی عێراق بیندرا، زۆر بە ڕونی دیارە کە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژێرکاریگەری ئەمریکادایە بە هۆی ڤیتۆوە  ئەوەش بە روو نی دیارە .

باسی لەوەشکرد،  لەلایەکی تر  نیمچە ڕێکەوتنێک لە نێوان روسیا و ئەمریکا بوونی هەیە  هەر بۆیە ئەمرۆ ئەو دوو لایەنە لە وتووێژدان بۆ ئەوی رێگری  لە تەشەنە کردنی شەرەکە دەکەن  بمانەوێ و نەمانەوێ ئەو دوو قوتبە سەرەکین و لە نەتەوە یەکگرتوەکان مافی ڤیتۆیان هەیە.