زایەڵە - چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کۆبووەوە، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و داوای لە خەڵک کرد بۆ پشتیوانی لە ئێران خۆپێشاندان بکەن.

 چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی "رەفتاری دوژمنکارانەی بەردەوامی قەوارەی زایۆنی" و ئەو دەستدرێژییانەیان کرد کراونەتە سەر ئێران و بوونەتە هۆی "شەهیدبوونی ژمارەیەک سەرکردە و زانا و دەیان شەهیدی دیکە."

 چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە دەکات، رووبەڕووی "لووتبەرزیی" ئیسرائیل بووەستنەوە و ناچاری بکەن "دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئێران" رابگرێت.

 لە راگەیێندراوەکەدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای کرد خۆپێشاندانی ناڕەزایی دژی دەستدرێژییەکان رێکبخرێت و پشتیوانی لە "خۆڕاگری و جێگیریی کۆماری ئیسلامی" بکرێت لە رووبەڕووبوونەوەیدا.