زایەڵە – لە هێرشێکی نوێی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، تەلئەبیب و حەیفا دیمەنی ترسناک و ڕوخێنەریان بینی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16-06-2025، ئێران دەستپێکردنی هێرشێکی دیکەی مووشەکی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل راگەیاند. 

زۆربەی مووشەکەکان، بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلیان بەزاند و ئامانجیان لە تەلئەبیب و حەیفا و چەند ناوچەی دیکە پێکا.

ئەم هێرشە کە گەڕی هەشتەمی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیە، بە بەرفراوان و سەخت ترین هێرش ئەژمار دەکرێت.

پاڵاوگەی حەیفا بەر مووشەکی ئێرانی کەوت و هاوکات تۆڕی کارەباش لەکار کەوت.