زایەڵە-لەسەر بنەمای سكاڵای (تەیف سامی) وەزیری دارایی فیدراڵ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەوەی بڕگەی (هەشتەم) لە ماددەی (35)ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 نادەستورییە.

ئەم بڕگەی یاسای خانەنشینیی كە دادگای فیدراڵی بە نادەستوریی ئەژماریكردووە، دەڵێ: (بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە سەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت شایستەی موچەیەكی خانەنشینین؛ كە زیاتر نەبێت لە 80%ی تێكڕای كۆتا موچەو ئەو دەرماڵانەی كە بەگوێرەی حوكمەكانی ئەم یاسایە وەریانگرتووە).