زایەڵە ـــ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند: پێنج بریکاری مۆساد لە پارێزگای لوڕستانی ئێران دەستگیرکران

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند: لەسەر هەوڵ و تێکۆشانی بە پەرۆش و بێوچانی پاسەوانانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای لوڕستان لە ئێران ، پێنج بریکاری خیانەتکار و خۆفرۆشی مۆساد کە بەدوای ئامانجە خراپەکانی خزمەتی سیخوڕی مۆساددا دەگەڕان لە شارەکانی خۆڕمئاباد و بوروجێرد و دۆروود، دەستنیشان و دەستگیرکران.

لەسەر زاری میدیاکانی ئێران: ئەم بەکرێگیراوانە لە ڕێگەی چالاکییە ئامانجدارەکانەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، هەوڵیان دا دڵەڕاوکێی گشتی دروست بکەن، وێنەی سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەش بکەنەوە، بەڵام بە هەواڵگرییەکی ورد و لە کاتی خۆیدا، کردەوە خراپەکانیان پووچەڵکرایەوە و گورزێکی قورس لە بزاڤی دزەکردن درا.