زایەڵە-ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی کە بە رێژەی 4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 74 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئێران سێیەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتی نێو رێکخراوی ئۆپێکە و رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

تووندبوونەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.