زایەڵە - بەگوێرەی هەواڵی میدیای نزیک لە مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی وتویەتی: لەم یەک دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات .
18 رۆژ لە مانگی حوزەیران تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دابەشنەکراوە. لە ئێستاشدا بە بیانووی نەمانی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی پارەی بۆ هەرێم راگرتووە. ئێستاش، ناردنی مووچەی فەرمانبەران کەوتووەتە دەست دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادگاکە لە نۆ دادوەری سەرەکی پێک دێت؛ بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، پێویستە هەموو دادوەرەکان ئامادەبن بۆ بڕیاردان لەسەر هەر داواکاری و سکاڵایەک، بەڵام هەتا ئێستا لەسەر پرسی مووچە کۆنەبوونەتەوە.

12 کاتژمێر لەمەوبەر