زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزارڕایگەیاند، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری و لەسەر داهاتەكانی سێكتەری ئاو و شارەوانی لە سنووری پارێزگەی سلێمانی، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی چەند گوژمەیەكی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی شارەوانی و ئاو و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ناوی پڕۆژەكان:

پرۆژەی تاخم غەتاس و ڕاکێشانی کارەبای ئاوی دەوروبەری سلێمانی.

ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە بیری سەتحی بۆ تانكی گوندی گوێزەڕەش سەر بە فەرمانگەی ئاوی سیتەك.

دروستكردنی سیاج بۆ حەوزی سەریالی گوندی كانی میل لە سنووری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن.

پڕۆژەی تەواوكاری فراوانكردن و دروستكردنی شەقام بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی مامۆستایان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شارەزوور.

ڕاكێشانی هێڵی ئاو لە زەڕایەنی كۆن.

دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بۆ قۆناغەكانی یەكەم، دووەم، سێیەم بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی ناو شاری سلێمانی.

كاری كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن بۆ بەشێك لە شەقامی 30مەتریی نێوان جیاكراوەكانی (60،98)كان و گوندی قڕگە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

پرۆژەی دابینكردنی تێكەڵەی شكاو لە جۆریA بۆ قۆناغەكانی یەكەم، دووەم، بەمەبەستی گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی خێرا بۆ هەندێك لە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.