زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای فیدراڵی دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
کۆبوونەوەکەش بەئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانی دادگا و ئەندامێکی یەدەگ بەڕێوە دەچێت.
دوێنێ چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025 سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای لە ئەندامانی دادگا کردووە ئامادەی کۆبوونەوە بن بۆ دەرکردنی بڕیاری فەرمانسالاری بۆ دەست پێ کردنەوەی خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

June 19, 2025